پێش هه‌موو شتێک به‌دوو پرسیاره‌وه ده‌ست پێده‌که‌م که ئایا حیزب (حیزب و به‌ڕێوه‌به‌رانى) به ژن وه‌ک ژن ده‌ڕوانن یان وه‌ک ئه‌ندامێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنى به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌کان و کاریگه‌رى جۆره روانییه‌کان له‌نێو ئه‌حزاب له‌سه‌ر ژنان چییه؟
ئه‌ڵبه‌ت ماوه‌یه‌که حیزبه سیاسییه‌کان به ناچار بیرۆکه سیاسیییه‌کانى خۆیان ده‌رخستووه‌و که‌وتوونه‌ته ژێر پرسیارى خه‌ڵکى به‌تایبه‌ت ژنان که تا ئێستا چیان کردووه که بتوانێت یاریده‌ده‌رى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى ژن له کۆمه‌ڵگه‌ى کوردی‌دا ببێت و پرۆژه‌کانیان بنوێنن بۆ به‌رنامه‌کانی داهاتوویان بۆ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان.

narin-m
پێش هه‌موو شتێک به‌دوو پرسیاره‌وه ده‌ست پێده‌که‌م که ئایا حیزب (حیزب و به‌ڕێوه‌به‌رانى) به ژن وه‌ک ژن ده‌ڕوانن یان وه‌ک ئه‌ندامێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنى به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌کان و کاریگه‌رى جۆره روانییه‌کان له‌نێو ئه‌حزاب له‌سه‌ر ژنان چییه؟
ئه‌ڵبه‌ت ماوه‌یه‌که حیزبه سیاسییه‌کان به ناچار بیرۆکه سیاسیییه‌کانى خۆیان ده‌رخستووه‌و که‌وتوونه‌ته ژێر پرسیارى خه‌ڵکى به‌تایبه‌ت ژنان که تا ئێستا چیان کردووه که بتوانێت یاریده‌ده‌رى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى ژن له کۆمه‌ڵگه‌ى کوردی‌دا ببێت و پرۆژه‌کانیان بنوێنن بۆ به‌رنامه‌کانی داهاتوویان بۆ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان.
ته‌نیا و‌ڵامیان ئه‌وه‌یه که توانیویانه کۆمیته‌ى ژنان و گۆڤار و چه‌ن کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان هه‌بێت، به‌ڵام به‌راستى چی‌یان کردووه به‌و کۆمیتانهوه، چه‌ند که‌سى چالاک به‌تایبه‌ت ژنى چالاک به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، تا ئێستا چه‌ند به‌رنامه‌ى گرنگیان بووه‌و پێشنیارییان داوه‌و ته‌قه‌لایان کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و هه‌موو کێشه‌یه؟
ئه‌ویش له‌م سه‌رده‌مه‌دا که ته‌واوى ئه‌و وڵاتانه‌ى وا بۆ دیموکراسییه‌ت و پێشکه‌وتن تێده‌کۆشن به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتوون که بایه‌خ دان به تواناییه‌کانى ژنان و هاندانیان کاریگه‌رى زۆرى هه‌یه له زووتر پێشکه‌وتندا.
به‌داخه‌وه ئه‌و حیزبانه کاتێک که فشار ده‌خرێته سه‌ریان ته‌نیا وه‌ڵامیان ئه‌وه‌یه: که ژن نابێت خۆى جیاواز له کۆمه‌ڵگاو به‌تایبه‌ت پیاو بزانێت.
رێکخراوه‌ى ژنان نیشانده‌رى دواکه‌وتوویى و جیاکردنه‌وه‌ى خودى ژنانه ئه‌وان ده‌بێت تێکه‌ڵ به پیاوان چالاکى بکه‌ن. له‌لایێکى تریشه‌وه ئه‌ڵێن: ژنان ئه‌بێت خۆیان مافى خۆیان وه‌رگرن.
راستییه‌که‌ى ئه‌وه‌یه که حیزبه سیاسییه‌کانى ئێمه ئه‌گه‌ریش ببن به ده‌سه‌ڵاتدار جگه له‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه که بتوانێت رابردووه ناخۆشه‌کانیان له شاخ و داخدا قه‌ره‌بوو بکاته‌وه، ناتوانن دانه‌رى یاساى (دیموکراتییهتى باش بن). به عه‌کسه‌وه کۆمه‌ڵگاش به‌ره‌و دواتر ده‌به‌ن.
خه‌ڵکى رۆژهه‌ڵات له‌بارى کلتوورى و سه‌وداى ژیانى دیموکراتێک زۆر پێشکه‌وتووترن. تا ئه‌و راده‌یه ده‌توانن هانده‌رێکی باش بن بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ى حیزبه‌کانیش، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوورى خه‌ڵک و حیزبه‌کان سنوورێکى وه‌ها به‌رزى دروست کردووه که بڕواناکه‌م ئه‌وانه قه‌ت بتوانن پێکه‌وه بژین.
نامه‌وێت زۆر له باسه سه‌ره‌کییه‌که دوور بکه‌ومه‌وه به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووى له‌و بڕوایانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که چۆن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆیان پاساو ده‌ده‌ن.
ئێمه وه‌ک هاووڵاتى له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ئه‌ویش له‌م سه‌رده‌مه‌ى که دونیا به‌ره‌و مۆدێرنیزاسیۆنێکى پێشکه‌وتوو ده‌ڕوات که تاک له هه‌موو شتێک گرنگتره بۆ وه‌رگرتنى مافى دایه گه‌وره‌کانمان تێده‌کۆشین.
ئێمه‌یان وا لىَ کردووه که به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کۆمیته‌یه‌ک قه‌ناعه‌ت بکه‌ین و هه‌ست بکه‌ین له‌وه زیادتر مافى ئێمه نییه به‌ڵکو بۆ پیاوه قه‌ڵه‌و و زۆردارهکانمانه که باش ئه‌توانن به شاخ و داخدا هه‌ڵبێن!
روو له حیزبه‌کان ده‌که‌م، له کۆمیته‌ى ژنه‌کانیان تا ئێستا چی‌یان کردووه که بتوانێت منداڵانى ئێمه تووشى رهنجهکانى ئێمه نه‌کاته‌وه، کام پرۆژه‌یان هێناوه‌ته ئاراوه که جیهان چاوى تێبڕیبێ و ببێت به نموونه‌یه‌ک که ئێمه‌ش بتوانین وه‌ک نوێنه‌رێک له جیهان دا قسه‌مان بڕه‌وى بێت. ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت ته‌نها ئه‌ندام بوون له فڵان رێکخراوه‌ى جیهانى و هتد جێگه‌ى شانازى نییه. با ئێمه بێین به جێگاى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ئه‌و بڕوا کۆیلهگهرانهى وا هێشتا کێشه‌ى ژن و پیاو بوونى بۆ چاره‌سه‌ر نه‌بووه، دانه‌رى بیر و بڕوایه‌کى عیلمى و کاریگه‌ر هه‌بین، لانى که‌م بۆ خۆمان و وڵاته چه‌وساوه‌که‌مان
حیزبه‌کانى ئێمه بۆیه ژنیان رێگه پێداوه له‌نێو خۆیاندا:
1- بۆ زیادبوونى نه‌سڵ.
2- بۆ زیادبوونى ژماره ئه‌ندامه‌کانیان.
3- بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه رۆژێک له به‌رده‌م پرسیاره‌کانى وه‌ک ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه بتوانن وڵامێکیان بێت.
و زۆر شتى تر که بۆ هه‌مووان ئاشکرایه.
به‌ڵام چاره چییه؟
ژنان له‌به‌رده‌م ئه‌م قه‌یرانه که دروست بووه‌و له‌وه‌دایه که بمانبات به‌ره‌و دواتریش ئه‌بێت هه‌ر ئێستا چی بکه‌ین؟
ئێستاچاوهڕىَ کردن بۆ ئه‌وه‌ى نهجاتدهرێکى هێمایى هه‌ڵفڕێت به‌ره‌و روومان و رزگارمان بکات، باوى نه‌ماوه‌و تا ئێستا که دیومانه هێماکانیش به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ڵده‌فڕن، ژنانى حیزبى ناتوانن کێشه‌ى ژنان ته‌نانه‌ت له بارى تیۆریشه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى که بڕوا به‌خۆیان و سه‌وادی سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و تاکى و هتد به‌رنه سه‌رو به نه‌قشه چکۆڵه‌کان قه‌ناعه‌ت نه‌که‌ن.
یا سادانهره حیزبییه‌کانمان کاتێک باس له تواناى ژن دێته مه‌یدان روو له شاژنهکانى به‌ریتانیاو ئیسپانیا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌وه‌تا له دونیادا نمونه‌ی شاژنمان هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ کات بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که ئه‌وان ساڵه‌هاى ساڵه له‌سه‌ر ره‌وانى ژنان کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕوا به‌وه په‌یدا بکه‌ن که بێ توانان و ئه‌وانن هه‌میشه له‌م کاتانه‌دا شته‌کان دهشێکننهوه به‌سه‌ر خودى ژناندا.
ئێمه‌ى ژنان ئه‌بێت جیاواز له‌و تێکه‌ڵ بوونانهو به‌راستیش پێش هه‌موو شتێک وه‌ک ژن تێ‌بکۆشین بۆ رزگار بوونمان رزگارى ژنان له پێناو رزگارى کوردستان دا نییه، به‌ڵکو به عه‌کسه‌وه.
حیزبه‌کانى ئێمه‌ش هه‌ر جۆرێک بێت له ژێر سیستهمگهلێکى تۆتالیتهرو دیکتاتۆر دا خه‌باتیان کردووه‌و ئه‌وه هه‌ر کاریگه‌رى به‌سه‌ریانه‌وه داناوه و تا ئێستاش ئه‌زموونى خۆیان خستۆته به‌رچاو، چونکه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه بنه‌مایه‌کى باشیان هه‌بێت بۆ ئه‌مڕۆ به‌ره‌و له‌ناو بردنى کێشه‌ى ژنان، له‌مه‌و بهداوش دره‌نگه بۆئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌ستى پێ بکه‌ن، ژنانی رۆژهه‌ڵات ماوه‌یه‌کى زۆره ده‌ستیان پىَ کردووه‌و باشتر ئه‌وه‌یه لێیان گه‌ڕێن با بهچالاکییهکانى خۆیان کێشه‌کان زووتر چاره‌سه‌ر بکه‌ن و ئه‌شتوانن نموونه‌یه‌کی باش بن بۆ ئه‌وانه‌ى دوور له‌و کێشانه ژیاون وا له‌نێو ژیانى خودى خه‌ڵکدا له‌دایک بووه.
ئه‌ڵبه‌ت نامه‌وێت به‌و قسانه خه‌باتى چه‌ندین ساڵه‌ى ئه‌و چالاکه سیاسییانه وا خه‌باتیان کردووه بنێمه بهرتهگهری فه‌رامۆشییه‌وه به‌ڵام ئێستا کاتى ئه‌وه هاتووه که ورده ورده سیاسه‌ته‌کان بگۆڕدرێن و با ئه‌وانیش به حه‌زو ئاواته‌کانیان له پێناو ئه‌و هه‌موو ره‌نج و ده‌ربه‌ده‌رییه‌دا بگه‌ن.
ئه‌وه‌ش جێگاى باسه که ژنى کورد راسته که ده‌بێت کێشه‌کانى خۆى پێش هه‌موو شتێک ره‌چاو بگرێت و وه‌رگرى مافى خۆى بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان لهبیردابێت که ژنان ده‌توانن کۆمه‌ڵگا بگۆڕن، ته‌نانه‌ت به‌هێزتر له پیاوان.
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه راى شه‌خسى منه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تا ئه‌مڕۆ حیزبه‌کان ئه‌و سیاسه‌ته‌یان به‌کار ببردایهت که بایه‌خ به ژن بده‌ن و بایکوتیان نه‌که‌ن، ئه‌مڕۆ تریبونى جیهانیان به ده‌سته‌وه بوو نه‌ک تهریبۆنی شکاندنى یه‌کتر.
ئێمه وه‌ک لاو وه‌ک خه‌ڵکێک که چاوه‌ڕێى هاتنه‌وه‌ى سیاسه‌تمه‌داره‌کانمان بووین، ئه‌مڕۆ هه‌ست ده‌که‌ین له‌نێو هیواکانمان بۆ رزگارى، خه‌ریکه ته‌مرینى دیکتاتۆرییه‌ت ده‌کرێت نه‌ک دیموکراتیه‌ت و دڵه خورپه که‌وتۆته نێو خاکى رۆژهه‌ڵاته‌وه.